Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:30

دکتۆر نه‌جمه‌ددین که‌ریم: به‌ ئومێدى خوا به‌یانى له‌م کاته‌دا چاوه‌ڕێى ئه‌نجامه‌کانى ریفراندۆمین

هه‌روه‌ها گووتی لێره‌دا هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هیچ مه‌ترسیه‌ك نییه‌ بۆ سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی هاوڵاتیان
کوردستان TV
100%

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دكتۆر نه‌جمه‌ددین كه‌ریم ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له‌ كه‌ركوك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خسته‌ روو.

هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌ دكتۆر نه‌جمه‌دین داوای له‌ سه‌رجه‌م پیچكهاته‌كانی شاره‌ی كه‌ركوك كرد یبه‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌ یانی 25/9 روو له‌ سندوقه‌ كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌ خۆیی كوردستان بده‌ن .

 هه‌روه‌ها گووتی لێره‌دا هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هیچ مه‌ترسیه‌ك نییه‌ بۆ سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی هاوڵاتیان، وه‌ پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و ئاسایش له‌ ئاماده‌ باشی دان.

هه‌روه‌ها داوای له‌ سه‌ر جه‌م دانیشتوانی خه‌ڵكی كه‌ركوكى كرد رێز له‌ رای یه‌كتری بگرن ئازادانه‌ ده‌نگ بده‌ن .

سه‌باره‌ت به‌ هاتوو چۆی ناو شاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: هاتوچۆ ئاسایی ده‌بێت ته‌نیا له‌ نێوان شاره‌كان رێگه‌ نابێت

به‌ ئومێدی خۆا به‌یانی به‌یه‌كه‌وه‌ له‌م كاته‌دا چاوه‌رێی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمین

داواشی له‌ لایه‌نه‌ كانی دیكه‌ی كه‌ركوك به‌ تایبه‌تی به‌ره‌ی توركمانی كرد  له‌ دوای ریفراندۆم به‌یه‌كه‌وه‌ داده‌نیشین و به‌ گفتۆگۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌كه‌ین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.