ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە بڵاو کردەوە و داوای لە هاووڵاتییان کرد، بە (بەڵێ) دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەن.
لە پەیامێکدا، مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوای لە هاووڵاتییان کردووە، وەک وەفادارییەک بەرامبەر بە خوێنی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بۆ پاداشتکردنی پێشمەرگە و ڕێزگرتن لە ڕەنج و خەباتی گەلی کوردستان، هەمووان بە یەکەوە سبەی دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2017، بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە (بەڵێ) دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەن.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:-
هاولاتیانی خۆشەویست،
تکاتان لێ دەکەم بۆ وەفاداری بەرامبەر خوێنی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بۆ پاداشتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بۆ رێز گرتن لە رەنج و خەباتی گەلەکەمان، با هەموو بە یەکەوە سبەی بڕۆینە دەنگدان و بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەین.
مەسرور بارزانی
24-9-2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.