Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:48

بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ رووی هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان کرایه‌وه‌

زیاتر له‌ 5 ملیۆن كه‌س به‌شداری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌عات 8ی به‌یانی ئه‌مرۆ ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدانی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ رووی ده‌نگده‌راندا كرایه‌وه‌و هاووڵاتیان به‌ره‌و سنده‌وقه‌كانی به‌رێكه‌وتن و ده‌نگی خۆیاندا و پرۆسه‌كه‌ش تا سه‌عات 6ی ئێواره‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت .

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له‌ 5 ملیۆن كه‌س به‌شداری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ده‌توانن ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.

له‌ رۆژی 23/9/2017 شه‌وه‌ كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ رێگه‌ی سیستمی ئه‌لكترۆنی ده‌ستیان به‌ ده‌نگدان كردووه‌و به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری كورده‌كانی تاراوگه‌ به‌ به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه‌.

پرۆسه‌ی ده‌نگدان ماوه‌ی 10 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و 68 بنكه‌ بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت دانراوه‌و 320 تیمی چاودێری به‌شداریی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ كاتژمێر 7:00 ده‌ستیپێكردووه‌و كارمه‌ندانی كۆمیسۆن و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وپێشمه‌رگه‌ به‌شداری له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كه‌ن‌.

سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ رۆژی 7ی حویزه‌ران بریاریاندا پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ 25 ئه‌یلول به‌رێوه‌بچێت.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.