Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:57

زیاتر له‌ 128  له‌ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌ندامی ئۆسکار پشتگیری له‌ ریفراندۆم ده‌که‌ن

هه‌ندێك له‌و سینه‌ماكارانه‌ی كه‌ پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆمی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه‌
olef_refrmdo
کوردستان TV
100%

زیاترله‌ 128 ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای ئۆسكار، وڵامی بانگهێشتی سینه‌ماكاری كورد پشتیوانی گه‌رمی خۆیان له‌ ریفراندۆمی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.

به‌همه‌ن قوبادی به‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ مانگ له‌ رێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه‌ بانگهێشتی ئه‌ندامانی ئاكادیمیای زانست و هونه‌ره‌ سینه‌ماییه‌كانی "ئۆسكار" كرد و 128 ئه‌ندامی ئۆسكار وه‌كو: ده‌رهێنه‌ر، ره‌خنه‌گر، نووسه‌ر، ئه‌كته‌ر، به‌رهه‌مهێنه‌ر و ... كه‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ژووری ئۆسكارن كه‌ ساڵانه‌ فیلم بۆ ئۆسكار هه‌ڵده‌بژێرن و به‌ ئیمه‌یل وڵامی ئه‌م بانگهێشته‌ی قوبادییان دایه‌وه‌ و پشتیوانی گه‌رمی خۆیان بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد زوڵمی زۆری بینیوه‌ و ئێستاكه‌ كاتی ئه‌وه‌یه‌ بتوانن وڵاتی خۆیان پێكبێنن و هیوادارین به‌ ناوی كوردستانی گه‌وره‌ رۆژگارێك فیلمگه‌لێك بێن و له‌ ئۆسكار به‌شداریی بكه‌ن.

 

هه‌ندێك له‌و سینه‌ماكارانه‌ی كه‌ پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆمی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه‌، بریتین له‌: ئۆلیڤێر ستۆن، ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مریكی، ئالیسۆن پیل، ئه‌كته‌ری كه‌نه‌دی، ویلیام كیلیك، جاناتان هانشو، ئه‌لێكساندێر رۆبێنێسكی و جان پۆڵاك.

شایانی باسه‌ به‌همه‌ن قوبادی به‌ هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئۆلیڤێر ستۆن، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی بیست و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی بووسان له‌ وڵاتی كۆریای باشوورن كه‌ له‌ رۆژانی 12 تا 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له‌ شاری به‌نده‌ری بووسان له‌ كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.