Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:08

وه‌زیری گومرک و بازرگانی تورکیا: ده‌روازه‌ی سنووری خابوور دانه‌خراوه‌

ئه‌وانه‌ی دێن وردتر كۆنترۆڵده‌كرێن
کوردستان TV
100%

وه‌زیری گومرك و بازرگانی توركیا، رایده‌گه‌ێنێت، ده‌روازه‌ی سنووری خابوور دانه‌خراوه‌و ئه‌وانه‌ی دێنه‌ سنوور، وردتر كۆنترۆڵده‌كرێن.

بوله‌نت توفه‌نكجی وه‌زیری گومرك و بازرگانی توركیا رایگه‌یاند:له‌ ئێستادا ده‌روازه‌ی سنووری خابوور دانه‌خراوه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌نی عێراقه‌وه‌ دێن وردتر كۆنترۆڵده‌كرێن و رێگه‌یان پێده‌ده‌ین تێپه‌ڕن.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ندێ له‌ شۆفێره‌ بارهه‌ڵگره‌كانی توركیا، بۆ خۆیان نایانه‌وێت به‌ سنووردا تێپه‌ڕن.

ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری گومرگ و بازرگانی له‌ كاتێكدایه‌ ،كه‌ هه‌ندێك كه‌ناڵی عه‌ره‌بی ده‌نگوێ ئه‌وه‌یان بڵاوكردبۆوه‌ ،كه‌ گوایه‌ توركیا سنووری خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داخستووه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.