Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:17

پارێزگاری که‌رکوک: یه‌که‌م هه‌نگاوی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان نرا

هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌رشاری كه‌ركووك نییه‌
کوردستان TV
100%

پارێزگاری كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت، یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان نرا و هیچ مه‌ترسییه‌كیش له‌سه‌رشاری كه‌ركووكدا نییه‌.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ رۆژێكه‌ له‌ ژیانی هه‌موومان بیرمان ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌بێت بۆ نه‌وه‌كانمانی باس بكه‌ین، كه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان نرا.

پارێزگاری كه‌ركووك گوتی: له‌ پێناو كوردستانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، داوای له‌ سه‌ر‌جه‌م خه‌ڵكی پارێزگاكه‌ و كوردستان كرد به‌شداریی پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: سبه‌ینێ ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و ده‌چینه‌ قۆناغێكی نوێ  و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ست به‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان دابین بكه‌ین.

ده‌شڵێ: كه‌ركووك ئارامه‌ و خه‌ڵكی كه‌ركووك له‌ ئارامیدان و هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه‌.

پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ، نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌یدا ، له‌ بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی شاری كه‌ركووك، به‌شداریی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان كردو ده‌نگیان به‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.