شانه‌به‌شانى شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان هاوڵاتیانى شارى خانه‌قین ئه‌مڕۆ به‌شداریان له پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان كرد .
په‌یامنێرى سه‌ته‌لایتى كوردستان پێى راگه‌یاندین كه به هه‌زاران له دانیشتوانى قه‌زاى خانه‌قین ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان به‌ره‌و بنكه‌كانى ده‌نگدان چوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد له خانه‌قین 80 هه‌زاركه‌س مافى ده‌نگدانى هه‌یه و له جه‌له‌ولاش 50 هه‌زار كه‌س و له مه‌نده‌لیش 14 هه‌زاركه‌س مافى ده‌ندانیان هه‌یه
هه‌رواها پێى راگه‌یاندین" ناحیه‌ى جه‌له‌ولاو مه‌نده‌لیش هاوشێوه‌ى خانه‌قین سندووقى ده‌نگده‌رانى بۆچووه و هاوڵاتیان و پێكهاته جیاجیاكانى ئه‌و ناوچه‌یه به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن
سه‌باره‌ت به بارودۆخى ئه‌منى ئه‌و ناوچانه:په‌یامنێرمان باس له‌وه ده‌كات كه به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك رێ وشوێنى تۆكمه گیراوه‌ته به‌ر بۆپاراستنى گیانى هاوڵاتیان و ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه
سه‌باره‌ت به رێژه به‌شداربوان تادواى نیوه‌رۆ هیچ ئامارێكى دروست له هیچ بنكه‌یه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌بیندرێت مایه‌ى خۆشحالیه چونكه رێژه‌كه زۆربه‌رزه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.