لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كه‌ن
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات ئەوەی بۆ خۆشی دەربڕین تەقە بكات سزا دەدرێت و پارێزگاری هه‌ولێریش دووپاتی ئه‌و بڕیاره ده‌كاته‌وه.
له ئاگادارییەكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر هاتووه جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌موو شار و شارۆچكه‌و سووچێكی ئه‌م نیشتمانه ئاهه‌نگ و شایی و كه‌رنه‌ڤال سازبكه‌ین، به‌ڵام به‌شێوه‌ی شارستانی و دوور له‌هه‌ر زێده‌رۆیی و ته‌قه‌كردن و نه‌ریتی ناشارستانی كه ببێته مایه‌ی ئازار‌و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاونیشتمانیانمان و ناره‌حه‌تبوون و نیگه‌رانی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مرۆ له‌كوردستانن بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و دڵنیابوون له به‌رێوه‌چوونی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و درووست.
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر جەختی كردووه‌ته‌وه كه بۆیه له هه‌مبه‌ر هه‌ر كارێكی نایاسایی له ته‌قه‌كردن و شێواندنی ره‌وشی ئه‌مینی پایته‌خت ناچار ده‌بین رێوشوێنی توند و هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایی و سزادان له‌به‌رامبه‌ریان بگرینه به‌ر.
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه كه نەوزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵوێستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تیش خه‌ڵكی هه‌ولێر بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بەرز دەنرخێنێت، بەڵام دووپاتی دەكاتەوە نابێت لە خۆشی دەربڕین یاسا شكێنی بكرێت.
ده‌زگای سته‌لایتی كوردستان / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.