كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن له كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دواى داخستنى سندووقه‌كانى ڕیفراندۆم به 24 كاتژمێر، ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجامى ڕیفراندۆم دواى داخستنى سندووقه‌كان به 24 كاتژمێر، ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی کوردستان بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان لە نێوان سەربەخۆیی کوردستان یاخود مانەوە لە عێراقدا، چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و ئاماژەکان دەریدەخەن کە دەنگی (بەڵێ) زۆرینەی ڕەهای خەڵکی کوردستان بەدەست دەهێنێت.
پێشتر سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، 80%ی کۆی دەنگدەرانی کوردستان، تائێستا بەشدارییان لە پرۆسەی ڕیفراندۆمدا کردووە و ڕێژەکەش لە بەرزبوونەوە دایە.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.