محەمەدی حاجی مەحموود، لەمبارەوە ئەمڕۆ دووشەممە 2017/9/25 دواى دانى دهنگهكهى بۆ سهربهخۆیی كوردستان، لە لێدوانێکدا رایگهیاند: "هیوادارین بەغدا ئەوە قەبووڵ بکات کە ئێمە لە گفتوگۆ بەردەوامین و دوای ڕیفراندۆمیش تەعامولێکی تازە لەگەڵ کوردستان بکرێت و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆ بەردەوام دەبین".
ئاماژەی بهوهش کرد " دەرەنجامی ڕیفراندۆم دواجار سەرکەوتنی گەلی کوردستانە و بەشداریی خەڵک بەو شێوە گوڕوتینە جێگەی خۆشحاڵییە و دواجار دەرکەوت ئیرادەی ڕیفراندۆم لە ئیرادەی حزب بەهێزترە و چاوەڕوان دەکەین دوای ڕیفراندۆم نامەی پیرۆزبایی و دەست خۆشی لەلایەن چەند وڵاتەکەوە بۆ کوردستان بێت".
محەمەدی حاجی مەحموود گوتیشی: "هیوادارین بەغدا ئەو دراوسییەتییە قەبووڵ بکات و ئەوەش ویستی خەڵکی کوردستانە، ویستی حزب نییە و دەکرێت دراوسێیەکی باش لە عێراقێکی گرفتدار باشتر بێت، چونکە دەرکەوت عێراق توانای شەراکەتی نەماوە، بەتایبەت دای بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لەدژی ناوچە کوردستانییەکان".
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.