هیڵی فڕۆکەوانی تورکیش ئێرلاین لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان، بە یاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
هیڵی فڕۆکەوانی تورکیش ئێرلاین لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی بڵابووونەتەوە، کە باس لە ئەوە دەکەن گەشتی فڕۆکەوانیی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەکانی تورکیا وەستاون، “دوورن لە ڕاستییەوە".
ئەوەش هاتووە، کاتژمێر 00:15 خولەکی بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە 2017/9/25 گەشتی ئیستەنبۆڵ - هەولێر ئەنجام دراوە.
تورکیش ئێرلاین لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە یەکەم ڕۆژی هەفتە و پێنجەم ڕۆژی هەفتە لە عەنتاب بۆ هەولێر گەشتیان هەیە.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.