عومەر قەڵادزەیی، لەبری پارێزگاری سلێمانی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پیرۆزبایی سهركهوتنى پرۆسهى ڕیفراندۆم، له گهلى كوردستان و ھاووڵاتیانی پارێزگاكهى دهكات.
پارێزگارى سلێمانى، له ڕاگهیاندراوهكهدا، نووسیویهتى: "بەخۆشحاڵییەوە سەركەوتنی پرۆسەی ڕیفراندۆمتان لە پارێزگای سلێمانی پێڕادەگەیەنم و بەمەش سلێمانی شاری ھەڵمەت و قوربانی بووە پێشڕەویی سەربەخۆیی و ڕۆڵی مێژوویی خۆی بە ئەنجام گەیاند".
ههروهها دهڵێت: "بەبۆنەی ئەم ڕۆژە مێژووییە پیرۆزەوە، سوپاسی ھاووڵاتیان دەكەین كە بەجۆش و خرۆشەوە بەشدارییان لە پرۆسەكە كرد و شانازیی نەتەوەییان بە خۆیان و پارێزگاكەمان بەخشی".
ھەروەھا سوپاسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێمی كوردستان و قایمقامەكان و بەڕێوەبەری شارهدییەكان و بەڕێوەبەرانی دامودەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەكان و ھێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ و ھاتوچۆ و ھەموو ئەو لایەنانە دەكات كە بە ھەوڵ و ماندووبوونیان پرۆسەكەیان پاراست و سەرخست.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.