پارێزگاری دهۆك هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به داخستنی ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا نه‌دراوه.
فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆك له پرێس كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به داخستنی ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا نه‌دراوه و ئێستا خاڵه سنوورییه‌كان كراوه‌ن و هاتووچۆی بازرگانی و گه‌شتیاری به‌رده‌وامه و له‌م ڕووه‌وه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌تروشی سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر و داموده‌زگا حكوومییه‌كانی پارێزگای دهۆك كرد بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به‌ڕۆژێكی مێژوویی وه‌سفی كرد.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.