Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:06

رۆژنامه‌یه‌کی سعودی: ئه‌مریکا و ئیسرائیل کوردستانی سه‌ربه‌خۆ به‌ته‌نیا به‌جێناهێڵن

كوردستانی بچووك سه‌ره‌تایه‌كه‌ به‌ره‌و كوردستانی گه‌وره‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌كی سعودی رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌مریكا و ئیسرائیل، كوردستانی سه‌ربه‌خۆ به‌ته‌نیا به‌جێناهێڵن و پایه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی نوێیان بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

فه‌هیم حامد، یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری نوسین له‌ رۆژنامه‌ی عوكازی سعودیه‌، له‌ ژماره‌ی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌كه‌ له‌ بابه‌تێكیدا نووسیویه‌تی: دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه‌، كوردستانی بچووك، خاڵی وه‌چه‌رخانه‌ به‌ره‌و نه‌خشه‌یه‌كی نوێ له‌ ناوچه‌كه‌دا ، كه‌ به‌قوناغێكی چاوه‌ڕوانه‌كراو تێپه‌ر ده‌بێ.

حامد هه‌روه‌ها ده‌نووسێ: به‌غدا و دیمه‌شق و ته‌هرانیش پێیان وایه‌، كوردستانی بچووك سه‌ره‌تایه‌كه‌ به‌ره‌و كوردستانی گه‌وره‌.

نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ ده‌پرسێ: دوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ چۆن خۆیان رێك ده‌خه‌نه‌وه‌و رووبه‌رووی نه‌یاره‌كانیان ده‌بنه‌وه‌.؟

هه‌روه‌ها جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیل، كوردستانی سه‌ربه‌خۆ به‌ته‌نیا به‌جێناهێڵن و به‌ سوود وه‌رگرتن له‌نه‌وته‌كه‌ی، پایه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی نوێیان بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

ئاشكراشی كرد،  كه‌ ئیسرائیل ئاماده‌یه‌ 200 هه‌زار كوردی ئیسرائیلی ره‌وانه‌ی كوردستان بكاته‌وه‌، به‌م هه‌نگاوه‌ش دیموگرافیای سیاسی ناوچه‌كه‌ گۆرانی به‌سه‌ردا دێت.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.