گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێت، په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نایه‌ت.
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆر نائومێده كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، ریفراندۆمێكی تاكلایه‌نه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا، له‌نێویاندا له‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقن. به‌ڵام به‌هۆی ریفراندۆمه نامولزمه‌كه‌وه، په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستانی عێراق گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نایه‌ت، هه‌رچه‌نده پێمانوایه ئه‌م هه‌نگاوه ناسه‌قامگیری و ناڕه‌حه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م ریفراندۆمه تاكلایه‌نه، په‌یوه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و وڵاتانی دراوسێ زۆر ئاڵۆز ده‌كات. هه‌روه‌ها شه‌ڕی دژی داعش هێشتا ته‌واونه‌بووه و گرووپه تووندئاژۆكان به‌شوێن ناسه‌قامگیری و دووبه‌ره‌كییه‌وه‌ن، بۆیه باوه‌ڕمانوایه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه بۆ باشكردنی داهاتووی هه‌موو عێراقییه‌كان بكه‌ن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.