وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر ریفراندۆم هه‌بوو، بۆ لۆژیكی عه‌قڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌ڵوێستیان ده‌گۆڕن و له داخوازیی و ویستی گه‌لی كوردستان تێ ده‌گه‌ن.
بێرنارد كوشنێر وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: دوێنێ رۆژێكی گرنگ بوو بۆ گه‌لی كوردستان و جێی سه‌رسوڕمان نه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی كورد ده‌ناسن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له هه‌ڵوێستی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كوردستان، كه دژایه‌تیی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، تێده‌گه‌م، به‌ڵام له هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا تێناگه‌م، كه دوورن له كوردستان و پێش سه‌ده‌یه‌ك رێككه‌وتنێكیان بۆ دابه‌شكردنی كوردستان كردووه.
كۆشنێر گوتی: قۆناغی گفتوگۆ و دانوستاندنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر ریفراندۆم هه‌بوو، بۆ لۆژیكی عه‌قڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌ڵوێستیان ده‌گۆڕن و له داخوازیی و ویستی گه‌لی كوردستان تێ ده‌گه‌ن.
گوتیشی: من ئێستا هاووڵاتی كوردستانی نیم، به‌ڵام له‌وانه‌یه له داهاتوودا ببمه هاووڵاتییه‌كی ده‌وڵه‌تی كوردستان.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.