په‌رله‌مانتارانی بریتانیا رایده‌گه‌ێنن، سوپاسگوزارین بۆ پێشمه‌رگه كه قوربانییه‌كی زۆری داوه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان و داعش و هه‌رێمی كوردستانیش داهاتوویه‌كی باشی ده‌بێت.
جاك لۆپه‌رستی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له پارتی پارێزگاران، رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چووه.
لۆپه‌رستی گوتی: ئێمه وه‌ك به‌ریتانیا سوپاسگوزارین بۆ پێشمه‌رگه كه قوربانییه‌كی زۆری داوه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان و داعش، بۆیه وا ده‌بینین كه هه‌رێمی كوردستان داهاتوویه‌كی باشی ده‌بێت.
گوتی: ئێمه له به‌ریتانیا رێز له مافی گه‌لان ده‌گرین بۆ دیاری كردنی چاره‌نووسی خۆیان .
هه‌روه‌ها گاری كینت سه‌رۆكی شانده‌كه و په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا گوتی: ده‌بێت چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامی كۆتایی ریفراندۆم بكه‌ین، زۆر خۆشحاڵ بووین به په‌یامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كه داوای گفتوگۆی راسته‌قینه ده‌كات له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كات، ئێمه‌ش كه گه‌ڕاینه‌وه راپۆرتی خۆمان ده‌نووسین و ده‌یده‌ینه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و حكوومه‌ت.
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا، بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ردانی كوردستانیان كردووه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه‌و و به وردی چاودێری پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمیان كردووه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.