Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:04

کورد له‌ پۆسته‌کانی سه‌رۆک کۆمارو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوور ده‌خرێته‌وه‌

هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوویان ده‌ستپێكردووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامانی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوویان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ده‌ستپێكردووه‌ .

حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند: فوئاد مه‌عسوم ،سه‌رۆك كۆماری عێراق، سوێندی له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كتێتی عێراق خواردووه‌ و جێبه‌جێ نه‌كردنی سوێنده‌كه‌ی، مانای ئه‌وه‌یه‌ پابه‌ندی سوێنده‌كه‌ی نه‌بووه‌. ، بۆیه‌ واژوو بۆ له‌سه‌ر كارلادانی كۆكراوه‌ته‌وه‌ .

هه‌ربۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌سما موسه‌وی ئه‌ندامی فراكسیۆنی به‌در له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی گوتی: هیچ پێویست به‌ بوونی كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانییان له‌ ریفراندۆم كرد و له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێویسته‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ : له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال هه‌موو رێوشوێنێك بۆ پاراستنی یه‌كێتی عێراق ده‌گرێته‌به‌ر.


كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.