Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:53

سه‌لیم جبوری : هه‌موو رێگه‌یه‌ک بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌کێتی عێراق ده‌گرینه‌به‌ر

پشتیوانی له‌و هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پشتیوانی له‌و هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئێستا گرتوویه‌ته‌ به‌ر.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌لیم جبووری رایگه‌یاند: نیشتمانه‌كه‌مان له‌ دوای شه‌ڕی دژ به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌ت تێپه‌ڕه‌ده‌ێت له‌ كاتێكدا ئێمه‌ خۆمان بۆ قۆناغی دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌كان ئاماده‌ كردبوو.

جبوری گوتیشی: وای بۆ ده‌چین كه‌ دانایی و دان به‌خۆدا گرتن زۆر گرنگن له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ و هه‌موو رێگه‌یه‌كیش بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كێتی عێراق ده‌گرینه‌به‌ر.

 

كوردستان تیڤی:رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.