Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:30

پۆلیسی هه‌ولێر که‌سێکی ده‌ستگیرکرد که‌ هه‌وڵی بڕینی دوکانێکی ئاڵوگۆری دراوی ده‌دا

ئه‌و تاوانباره‌ سێ مانگ پێش ئێستا له‌ زیندان به‌ربووه‌
کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر كه‌سێكی به‌سه‌ر تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیر كرد، كه‌ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بڕینی دوكانێكی ئاڵوگۆری دراوی ده‌دا.

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ڕێكه‌وتی (25/9/2017)، كاتژمێر (3) ی شه‌و، له‌ بازاڕی ئاڵوگۆركردنه‌وه‌ی دراو له‌ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌، دزێك دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بڕینی دوكانێكی ئاڵوگۆری دراوی ده‌دا، له‌ لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیركرا ، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبستێ به‌ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی.

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئه‌و تاوانباره‌ سێ مانگ پێش ئێستا له‌ زیندان به‌ربووه‌و پێشتر له‌سه‌ر هه‌مان تاوان ده‌ستگیراكراوه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.