Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:52

سەرۆکی ھەرێمی کەتەلۆنیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی ریفراندۆم لە سه‌رۆک بارزانی دەکات

ھیوای سەرکەوتنی گەورەمان بۆ یەکتری خواست
کوردستان TV
#6
100%

سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا رایگەیاند: ئەم بەیانییە پەیوەندیم بە سەرۆک بارزانییەوە کرد و پیرۆزبایی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانم لێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کەتەلۆنیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی ریفراندۆمی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان به‌رێز مه‌سعود بارزانی کرد.

کارلس پویگدمۆنت، سەرۆکی ھەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو کردووەتەوە: ئەو بەیانییە پەیوەندیم بە سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە کرد، بۆ ئەوەی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی کوردستان لێ بکەم.

سەرۆکی ھەرێکی کەتەلۆنیا، ئەوەشی خستووەتەڕوو ھیوای سەرکەوتنی گەورەمان بۆ یەکتری خواست.

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان / سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.