Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:32

فه‌ڕه‌نسا 57 ملیار یۆڕۆ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ پاکڕاگرتنى ژینگه‌ خه‌رج ده‌کات

به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ 10 ملیۆن مه‌كینه‌ى ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕدرێت
کوردستان TV
100%

cnbc :سه‌رچاوه‌

حكومه‌تى فه‌ڕه‌نسا پلانى ئه‌وه‌ى داناوه‌ كه‌ وه‌به‌رهێنان له‌  به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى خاوێندا بكات به‌بڕى 20 ملیار یۆڕۆ، ئه‌مه‌ش به‌چه‌ند قۆناغێك ئه‌م وه‌به‌رهێنانه‌ ده‌كرێت

قۆناغى یه‌كه‌م: بۆ چونه‌ قۆناغێكى نوێ له‌ به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى خاوێن، بڕى 9 ملیار یۆڕۆ ته‌رخان كراوه‌ بۆ باشتركردى تواناى وزه‌.

قۆناغى دووه‌م: بڕى 7 ملیار یۆڕۆ ته‌رخان كراوه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى نوێ .

قۆناغى سێیه‌م: بڕى 4 ملیار دۆلار ته‌رخان كراوه‌ بۆ  خێراكردنى گۆریِنى ئامێره‌كان بۆ ئه‌و ئامێرانه‌ى كه‌ كه‌مترین زیان به‌ ژینگه‌ ده‌گه‌یه‌نن.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌دا كه‌ 4 ملیار یۆڕۆ دانراوه‌ بۆ  گۆڕینى ئامێره‌كان، ئامانجى ئه‌و پلانه‌ ئه‌وه‌یه‌  به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌  10 ملیۆن مه‌كینه‌ى ئۆتۆمبێل بگۆڕدرێت كه‌ زیان به‌ ژنگه‌ ده‌گه‌یه‌نن و مۆدێلیان له‌ خوار 1997 ه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هۆى سوتانى به‌نزینه‌وه‌ زیانێكى زۆر به‌ ژینگه‌ ده‌گه‌یه‌نن.

 هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنانه‌كانى تایبه‌ت به‌ ژینگه‌ له‌و  وڵاته‌ له‌ ماوه‌ى 2018 بۆ 2022 ده‌گاته‌ 57 ملیار یۆڕۆ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.