Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:28

بواری بازرگانی و ھاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئۆمەران ئاساییە

بواری بازرگانی و ھاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئۆمەران ئاساییە و هاتووچۆ به‌رده‌وامی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

بەرپرسی  کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایه‌گه‌یاند پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە، به‌ڵام بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستمی ھاتووچۆی کامیۆنەکان راگیرابوو و كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌كراو ئێستا هاتووچۆ به‌رده‌وامه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مەسعود ئەحمەد، بەرپرسی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەزگای سەتەلاییتی کوردستان رایگه‌یاند: پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە.

راشیگەیاند: بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستمی ھاتووچۆی کامیۆنەکان چەند کاتژمێرێک چوونی ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ناو گومرگی تەمەرچین دواخرا، دوای چارەسەرکردنیش ئێستا بواری بازرگانی و ھاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئۆمەران ئاساییە و هاتووچۆ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.
ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان / سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.