Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:22

قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى: هیچ کێشه‌یه‌ک له‌ گرانبوونی نرخى که‌لوپه‌ل و به‌نزین نییه‌

پێویست ناكات خه‌ڵك نیگه‌ران بن، له‌ ئێستاوه‌ بۆ شه‌ش مانگى دیكه‌ كه‌لوپه‌لى خۆراكیمان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت، ڕایگه‌یاند، کە هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ نرخى كه‌لوپه‌ل و بازاڕدا نییه‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت، ڕاگه‌یاند: تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ نرخى كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانى بازاڕدا نییه‌ و نرخه‌كانیش جێگیرن، هه‌روه‌ها خاڵه‌ سنوورییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ كراوه‌ن و به‌ده‌یان ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگرى كاڵا و شتومه‌ك گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆگاكانیشمان پڕن له‌ ئازووقه‌.

راشیگه‌یاند، دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتییان و ده‌ڵێت: پێویست ناكات خه‌ڵك نیگه‌ران بن، له‌ ئێستاوه‌ بۆ شه‌ش مانگى دیكه‌ كه‌لوپه‌لى خۆراكیمان هه‌یه‌.

پێشتر باس له‌وه‌ ده‌كرا ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا وڵاتانى دراوسێ خاڵه‌ سنوورییه‌كان به‌ڕووى هه‌رێمى كوردستاندا داده‌خه‌ن.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت، لەبارەی نەمانی بەنزین دڵنیایی دەدات.

قایمقامی هەولێر لەبارەی نەمانی بەنزین دڵنیایی دەدات و دەڵێت دۆخەکە ئاساییە و  گوشار دروست مەکەن، داواش لە بەنزینخانەکان ده‌كه‌م رێگە بە دروستکردنی گوشار نەدەن.

لەبارەی بەنزینی هاوردەش گوتی: هیچ گرفتێک بۆ هاوردەکردنی بەنزین و بۆ دەروازەکان دروست نەبووە و هەموو دەروازەکانی کوردستان بەشێوەیەکی ئاسایی تاوەکو ئێستا لەکاردان و جموجۆڵیان تێدایە، پەیوەندیمان بە بازرگانانیشەوە کردووە و بۆ رۆژانی داهاتوو بەنزینێکی زۆر لەڕێگەیە ده‌گاته‌ شاره‌كانی كوردستان و لێره‌وه‌ داوای لە خەڵکی کوردستان ده‌كه‌م روو لە بەنزینخانەکان نەکەن، گوێ لە پروپاگەندە نەگرن و بەهیچ شێوەیەک گوشار و قەرەباڵغی دروست نەکەن.

له‌باره‌ی گران بوونی نرخی به‌نزینیش گوتی: بۆ ماوه‌ی مانگێكه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ دروست بووه‌ گران بووه‌، هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌وه‌ نییه‌، كێشه‌یه‌كی ته‌كنینكی بوو، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌سه‌ر هێڵین واخه‌ریكه‌ نرخه‌كه‌ی وه‌كو جارانی لێ دێته‌وه‌.

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان / سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.