ئاکپارتی بڕیاریدا هاوشێوەی پێشوو پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامی پێ بدات
ئەمڕۆ سێشەممە سەرکردایەتیی ئاکپارتی بە سەرۆکایەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان کۆبووەوە و بڕیاریدا هاوشێوەی پێشوو پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامی پێبدات.
ماهیر ئونای، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند چۆن پێشتر پەیوەندیی باشمان لەگەڵ کوردستاندا هەبوو، بەهەمان شێوە بەردەوام دەبین لەگەڵیاندا.
گوتەبێژی ئاکپارتی جەختیشی کردەوە لە کۆبوونەوەکەیاندا هەروەها باسی ئەوەشیان کردووە کوردی عێراق دۆستی دێرینی ئێمەن، وەکو چۆن جاران پشتیوانیی دەستکەوتەکانیانمان کردووە، بەهەمان شێوە بەردەوام دەبین، بەڵام لەهەمان کاتدا. ئەنجامی ریفراندۆمهكه دانی پێدانانێین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.