گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ێنێت، پێشوازییه‌كی گه‌وره و به‌شدارییه‌كی زۆر فراوان له ریفرامدۆم كراوه له لایه‌ن خه‌ڵك، له‌وه‌ش تێده‌گه‌ین بۆ چی ئه‌و پێشوازییه هه‌بووه و خه‌ڵكی به تامه‌زرۆییه‌وه به‌شداریان كردووه.
هێزه‌ر نێوه‌رت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌یان توندوتیژی قه‌بووڵ نییه، جا له هه‌ر لایه‌نێك بێت وپێویسته ته‌واوی كێشه‌كان به گفتوگۆی جددی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
نێوه‌رت ده‌شڵێ: ئاگادارین پێشوازییه‌كی گه‌وره و به‌شدارییه‌كی زۆر فراوان له ریفرامدۆم كراوه له لایه‌ن خه‌ڵك، له‌وه‌ش تێده‌گه‌ین بۆ چی ئه‌و پێشوازییه هه‌بووه و خه‌ڵكی به تامه‌زرۆییه‌وه به‌شداریان كردووه.
گوتیشی: ئێمه له ده‌سپێكه‌وه داوامان كرد ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵِام ئێستا ئه‌نجامدراوه, داواش له هه‌ردوو لایه‌نه‌كه ده‌كه‌ین كه گفتوگۆی بونیاتنه‌رانه ئه‌نجام بده‌ن. ئێمه ئاشتی پارێزراویمان ده‌وێت بۆ كوردستان و عێڕاق و توندوتیژی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت، ئیێمه دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستینه‌وه و ده‌مانه‌وێت چاومان له‌سه‌ر داعش بێت.
گوته بێژه‌كه‌ی ئه‌مریكا، جه‌ختیشیكرده‌وه كه بڕیاری داخستنی سنووری ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، بڕیارێكی باش نییه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.