ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ پرسی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه، له فوئاد مه‌عسوم كۆده‌بێته‌وه .
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاره له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، پرسی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق ، بخرێته ده‌نگدانه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واژوی زۆر كۆكراوه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ،حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له فوئاد مه‌عسوم بكات.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، چه‌ندین پڕۆژه یاسا گفتوگۆیان له‌باره‌وه دهكرێتو ده‌نگییان له‌سه‌رده‌درێت.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.