هونه‌رمه‌ند عه‌لی عابدی له ئه‌كاونتی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) رایگه‌یاند: بۆ پشتیوانی له به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، سروودێكم به‌ناوی (سه‌ربه‌خۆیی) تۆمار كردووه.
شایانی باسه شیعر و ئاواز و دابه‌شكردنی سروودی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن خودی (عه‌لی عابدی)ییه‌وه ئاماده كراوه.
بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه عه‌لی عابدی یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده داهێنه‌ر، ئاوازدانه‌ر و ژهنیارهكانی خه‌ڵكی شاری سه‌قزه ده‌یان سروود و گۆرانیی هه‌رمانی تۆمار كردووه كه سروودی "به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵن" بۆ هه‌ڵه‌بجه یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه
كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.