ره‌وتی سه‌در رایدهگهێنێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا ناده‌ین مالیكی ببێته جێگره‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
سه‌ڵاح عوبه‌یدی وته‌بێژی ره‌وتی سه‌در له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا راگه‌یاند: له‌كاتی له‌سه‌ر كارلادانی فوئاد مه‌عسوم ،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا ناده‌ین مالیكی ببێته سه‌رۆك كۆماری عێراق.
عوبه‌یدی گوتی: ئه‌وه‌ی سه‌ره‌رۆكان له شه‌قامی عێراقی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی رێگای ده‌وڵه‌تداری نییه،ئه‌وانه‌شی به‌و زمانه قسه ده‌كه‌ن ،نه‌مان بینی كه‌سێكی نزیكیان له شه‌ری دژی داعشدا شه‌هید ببێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه ، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا ناده‌ن نوری مالیكی ببێته جێگره‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
وته‌بێژه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در پرسیاری ئه‌وه‌ش كرد، ئایا به‌س نییه له‌وه‌ی مالیكی به‌سه‌ر گه‌لی عێراقیدا هێناوه؟.
كوردستان تیڤی:رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.