وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ، رایگه‌یاندووه: مۆسكۆ رێز له ویسته نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێت، به‌ڵام پێی خۆشتره، عێراق به یه‌كپارچه‌یی بمێنیته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداریی ده‌داته حكوومه‌تی عێراق و كوردستان له ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌نگاوێك، كه ببێته مایه‌ی تێكچوونی سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، هانی هه‌ردوو حكوومه‌تی به‌غدا و ههولێردهدات كه كێشه‌كانیان له رێگای گفتوگۆ و دانوستاندنه‌وه چاره‌سه‌ربكه‌ن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.