Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:15

گوته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی: ده‌نگۆی داخستنی سنووره‌کان پڕوپاگه‌نده‌یه‌

كوردستانی سه‌ربه‌خۆ نابێته‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، باسی سنوور داخستن راست نییه‌ و پروپاگه‌نده‌یه‌، ئه‌وانه‌شی لێدوان له‌ دژی كوردستان ده‌ده‌ن، ده‌بێ دادگایی بكرێن.

سه‌عدی پیره‌، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند: لێدوانه‌ میدیاییه‌كانی سه‌ركره‌كانی عێراق له‌ دژی كوردستان، ته‌نیا بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی هاووڵاتییانیانه‌، چونكه‌ عێراق هه‌ڵبژاردنی له‌پێشه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته‌ سه‌ركرایه‌تی سیاسی كوردستان، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بكات و بۆیان روون بكاته‌وه‌، كه‌ كوردستانی سه‌ربه‌خۆ نابێته‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆیان و باسی سنوور داخستنیش راست نییه‌ و پروپاگه‌نده‌یه‌.

گوته‌بێژه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی جه‌ختیشیكرده‌وه‌ ، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عێراق، كه‌ لێدوان دژی كوردستان و به‌رپرسه‌ كورده‌كانی عێراق ده‌ده‌ن، پێشێلی مادده‌ی 7ـی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقیان كردووه‌ و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییان خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ده‌بێ دادگایی بكرێن.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.