كۆمپانیایه‌كی توركی بۆ فرۆكه‌وانی رایدهگهێنێت، گه‌شته‌كانمان بۆ شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیش، هیچ راگه‌یاندنێكی فه‌رمیمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
نووسینگه‌ی راوێژكاری راگه‌یاندنی كۆمپانیای توركش ئێرلاین رایگه‌یاند: له چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندنه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له ٢٩ی ئهیلوول به‌ولاوه ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق كایه‌ی ئاسمانی به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر داده‌خات. له‌وباره‌یه‌وه كۆمپانیای توركش ئێرلاین هیچ راگه‌یاندنێكی فه‌رمی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه. له‌م دوو شاره‌دا گشت گه‌شته‌كانمان له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی خۆی به‌ڕێوه ده‌چێت.
كوردستان تیڤی:رزگارتاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.