Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:09

هه‌رێمی کوردستان له‌ کاتی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کاندا هه‌ڵوێست و قسه‌ی خۆی ده‌بێت

بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا ته‌واو هه‌ڵه‌ و نایاساییه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق سووربوو له‌سه‌ر بریاری راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی ،ئه‌و كاته‌ هه‌رێمی كوردستان،هه‌ڵوێست و قسه‌ی خۆی ده‌بێت.

ته‌لار فایه‌ق ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا ته‌واو هه‌ڵه‌ و نایاساییه‌، ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه‌ ته‌نیا بۆ كورد و بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان نییه‌، به‌ڵكو بۆ زۆر مه‌به‌ستی دیكه‌ به‌كاردێت، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی عێراقی خۆی له‌ ژێره‌وه‌ی ستانداردی جیهانیدا كار ده‌كات و داوای چاككردنی یاساكانی لێ كراوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌و كاته‌ ئێمه‌ش هه‌ڵوێست و قسه‌ی خۆمان ده‌بێت.

هه‌ر بۆهه‌مان مه‌به‌ست، تاهیر عه‌بدوڵڵا ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی ١٣ ساڵی رابردوودا ژێرخانێكی ئابووریمان دروستكردووه‌ و له‌ جیاتی پشتیوانیكردنمان، ئێستا بۆ بڕیارێكی سیاسی ده‌یانه‌وێت فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان بوه‌ستێنن كه‌ ئه‌مه‌ زیانی ده‌بێت بۆ گه‌لی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق خۆیشی و بۆ مسداقیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقیی، داواتان لێ ده‌كه‌ین كه‌ كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ به‌رده‌وام بێت چونكه‌ رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێگا ناده‌ن كه‌ ناوه‌ند ئه‌م بڕیاره‌ به‌كاربهێنێت.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.