نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ میدیاكانی توركیا رایگه‌یاند: ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له توركیا له ئه‌ندازه‌ی خۆی گه‌وره‌تر كراوه، نازانم بۆچی ئه‌و ریفراندۆمه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر توركیا، ئێمه دراوسێی یه‌كترین و هه‌ر دراوسێ ده‌مێنینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: دوای 12 ساڵ ئێمه پرسیار له خۆمان ده‌كه‌ین، له كوێی عێراقین و ئایا ئه‌م عێراقه فیدڕالی و دیموكراتییه و پابه‌ندی ده‌ستووره، ئه‌و حوكمڕانییه له عێراق هه‌یه حوكمی تایفه‌گه‌رییه، باسی ده‌ستوور ده‌كه‌ن، ئه‌و مادانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی تایفه‌گه‌رییه ئه‌وانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی ئه‌واندا نییه وه‌لانراوه و هیچ جێبه‌جێ ناكرێت، ده‌بێ وڵاتانی دیكه‌ش ئه‌وه بزانن ئه‌م هۆكارانه بوون ئێمه بڕیاری ریفراندۆماندا.
گوتیشی: جگه له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌ر وڵاتێكی دیكه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر به عه‌قڵانی له‌وه بڕوانین باشتره كه له هیچ بۆنه‌یه‌ك ئاڵای ئیسرائیل هه‌ڵنه‌كرێت و به‌مشێوه‌یه‌ش گه‌وره نه‌كرێت، ئێمه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هیچ میلله‌تێكی دونیا نییه، ئیسرائیل په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و كونسوڵخانه‌ی له توركیا هه‌یه، نازانم بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاڵای ئیسرائیل له ئه‌ندازه‌ی خۆی گهورهتركراوه.
نێچیرڤان بارزانی روونیشیكرده‌وه، هیچ لێكچوونێك له‌نێوان داواكانی ئێمه و په‌كه‌كه‌دا نییه، ئێمه باسی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ین، نه مه‌به‌ستمانه باسی شوێنی دیكه بكه‌ین و نه ده‌شیكه‌ین، مه‌سه‌له‌ی كورد له عێراق تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و هه‌ندێك راستی هه‌یه ده‌بێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
كوردستانی تیڤی: رزگارتاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.