Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:09

شاخەوان عەبدوڵا: بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق هەنگاوەکانی کورد بۆ سەربەخۆیی خێراتر دەکات

شاخەوان عەبدوڵا: لە بایكۆتكردنی دانیشتنەكان بەردەوام ده‌بین
کوردستان TV
100%

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی، ڕایدەگەیەنێت، ئێستا زیاتر لە نوسراوێك بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا هەیە.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لسیتی پارتی، بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "بڕیارەكانی پەرلەمان و حكوومەتی عێراق هەنگاوەكانی كورد بۆ سەربەخۆیی خێراتر دەكات، هەروەها ئەو دەرگایانەی كە هەرێمی كوردستان بە ڕووی عێراقدا كردوویەتییەوە تا ماوەیەك بە كراوەیی دەیهێڵێتەوە، دواتر ئەو كارتانەی پێش ڕیفراندۆم هەیبوو بە كاری دەهێنێت و دەست بە ئیشی خۆی دەكات".

 

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاشكراشی كرد: "ئێستا جگە لە بابەتی لابردنی سەركۆمار، زیاتر لە نووسراوێكیش بۆ متمانە وەرگرتنەوە لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا هەیە، بەڵام ئێمە بڕیارمان داوە كە لە بایكۆتكردنی دانیشتنەكان بەردەوام بین، چونكە نامانەوێت بەشداریی ئەو دانیشتنانە بكەین كە ڕۆژانە تێیدا بڕیار لەدژی گەلەكەمان دەدرێت".

بە پێویستی دەزانم حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە زوویی بڕیاری كشانەوەی نوێنەرانی كورد، لە پەرلەمانی عێراق بدات، چونكە مانەوەی ئێمە تەنیا شەرعیەت بەو پەرلەمانە دەدات.

شاخەوان عەبدوڵا، دەشڵێت: "زۆر پێویستە پەرلەمانی كوردستان بە زووترین كات كۆ ببێتەوە و كۆمەڵێك یاسا دەربكات، لەوانە یاسای فڕۆكەوانیی هەرێمی كوردستان، دەنگدان لەسەر ئەو نموونانەی كە هەیە بۆ پاسپۆرت و دراوی عێراقی بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، بۆ ئەوەی كاریان پێ بكرێت، هەورەها بەشێك لە پێداویستیی دەوڵەتی كوردستان بكەوێتە كار".

لەسەر لابردنی سەركۆماری عێرا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، شاخەوان عەبدوڵا، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "دەبێ داگای فیدراڵی بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدات و دواتر دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران دەنگی بۆ بدەن و ئەوەش بەبێ كورد ناكرێت، بەڵام ئەوە بەشێكە لە کاری نەشیاو، ئەوانەش كارادانەوەی عێراقە لە بەرامبەر ئەو شۆكە گەورەیەی كە تووشیان بووە و هێشتا خۆیان نەدۆزیوەتەوە لە كوێن".

 كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.