بڕیارە سبەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى كوردستان لەگەڵ فراکسیۆنەکان کۆبێتەوە بۆ دیارى کردنى رۆژێک بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ ئەوەى وەڵامى بڕیارەکانى ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بدەنەوە.
محەممەد عەلى یاسین وتەبێژى فراکسیۆنى زەرد لەپەرلەمانى کوردستان رایگهیاند" بڕیارە سبەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنەکان کۆبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو فراکسیۆنەکان داوەتى ئەوکۆبوونەوەیە کراون."
وتەبێژى فراکسیۆنى زەرد گوتیشى، "مەبەست لەوکۆبوونەوەیە ئەوەیە کەوا ڕۆژێک دیارى بکەن بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان بۆ وەڵامدانەوەى بڕیارەکانى ئەمڕۆى ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق کە دژى ھەرێمى کوردستان دەریان کردووه."
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.