Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:41

دیموکراته‌کانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا: ده‌بێت به‌زووترین کات کورده‌کان ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت

پێویسته‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا پاڵپشتیكردن له‌ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی بێت
کوردستان TV
100%

رێبه‌ری دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، رایده‌گه‌ێنێت، ده‌بێت جیهان دان به‌ ده‌نگدانه‌ مێژووییه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی كوردستانی عێراقدا بنێت و ئه‌مریكاش وه‌ڵامی ویستی كورده‌كان بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بداته‌وه‌.

چاك شومه‌ر رێبه‌ری دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ، رایگه‌یاند: ده‌بێت جیهان دان به‌ ده‌نگدانه‌ مێژووییه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی كوردستانی عێراقدا بنێت و رێزی لێ بگرێت، منیش پاڵپشتی ته‌واوی گه‌لی كوردی باكووری عێراق ده‌كه‌م.

ده‌ڵێت : باوه‌ڕم وایه‌ ده‌بێت به‌زووترین كات كورده‌كان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت و پێویسته‌ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئه‌مریكاش پاڵپشتیكردن له‌ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی بێت كه‌ وه‌ڵامی ویستی كورده‌كان بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بداته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌ ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، كورده‌كان یه‌كێك له‌ به‌هێزترین و باشترین پاڵپشتیكاره‌ هاوبه‌شه‌كانمان بوون له‌سه‌ر زه‌ویدا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریزمدا و ئێمه‌ش زۆرجار پشتمان به‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ستووه‌. ئه‌وان پاڵپشتیان له‌ مافی كه‌مایه‌تییه‌كان له‌ ناوچه‌یه‌كه‌دا كردووه‌ كه‌ تێیدا چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان زۆرجار یاساییه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌یشی پێكدادانه‌. له‌وه‌ش زیاتر، ده‌بێت ئه‌مریكا نوێنه‌رایه‌تی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ هاوبه‌شه‌ به‌هێزه‌كانمان بكات.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.