سه‌رۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌ێنێت، له‌سێ بڕگه‌ی نێو ده‌ستووردا، ئاماژه به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كراوه، به‌ڵام ده‌ستوور رێگا به جیابوونه‌وه نادات.
فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، له میانه‌ی له دیدارێكیدا به كه‌ناڵێكی عێراقی رایگه‌یاند: له ده‌ستووردا هیچ مادده‌یه‌ك نییه رێگری له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بكات ، له‌سێ بڕگه‌ی نێو ده‌ستووردا، ئاماژه به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كراوه، به‌ڵام ده‌ستوور رێگا به جیابوونه‌وه نادات.
سه‌باره‌ت به‌داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كانیش، سه‌رۆك كۆماری عێراق، گوتی: فڕۆكه‌وانی عێراق له ژێر رێنمایی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نییه و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له ده‌روازه سنووورییه‌كانن، سه‌ر به وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانن و مووچه‌كانیان له حكومه‌تی ئیتیحادی وه‌رده‌گرن، نه‌ك شوێنیكی دیكه.
گوتیشی: كارێكی هه‌ڵه‌یه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له هاووڵاتیانی ناو وڵاته‌كه‌ت، په‌نا بۆ وڵاتانی دراوسێ ببرێت، پێموایه په‌نابردن بۆ وڵاتانی دیكه كارێكی مه‌ترسیداره.
جه‌ختیشیكرده‌وه: پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیادا هه‌بێت.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.