گۆرانیبێژ به‌رهه‌م هێرش له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی "به پێویستم زانی ڕووی ده‌مم بكه‌مه زۆرێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له پرسێكی وه‌ها گرنگ و چاره‌نوسازدا بێ ده‌نگن، ده‌بوایه ئێسته رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگ و ڤیستیڤاڵی گه‌وره‌یان ساز بكردایه.
به‌رهه‌م ده‌ڵێت: هونه‌رمه‌ندێكی وه‌كو (سوپه‌ر) كه هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌رمه‌نیه، ته‌نها له پێناو گوێگره‌كانی له كوردستان، پشتیوانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاندووه، ئه‌دی هونه‌رمه‌ندی كورد ئه‌و هه‌موو هه‌واداره‌ی هه‌یه، كه‌چی ده‌نگی نیه، ئاشكرایه زۆرێك له‌و هونه‌رمه‌نده بێ ده‌نگانه سوودمه‌ندی یه‌كه‌میش بوون له حكومه‌ت و حزبه‌كانی كوردستان.
كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.