ئابوریناس دكتۆر صه‌باح خۆشناو له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕى ده‌زگاى سه‌ته‌لاییتى كوردستاندا رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانى عێراق بۆ داخستنى سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و له‌كارخستنى هه‌ردوو فڕكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ ماوه‌یه‌كى كاتییه، چونكه زیانى زۆر به ئابورى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕاده‌یه‌ك كه فشار ده‌خاته سه‌ر حكومه‌تى عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى.
دكتۆر صباح ده‌ڵێت: له‌ئه‌گه‌رى داخستنى ده‌روازه‌كان به‌تایبه‌ت ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و فڕۆكه‌خانه‌كان عێراق زیانى زۆرى به‌ر ده‌كه‌وێت له‌وانه‌ش:
1- هاورده‌كردنى عێراق له توركیاوه نامێنێت چونكه ئێستا تاكه ده‌روازه‌ى به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ى (عێراق و توركیا) هه‌رێمى كوردستانه، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ناتوانێت نه‌وتیش هه‌نارده بكات.
2- كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌مبوونى داهاتى تاك ده‌بێت.
3- زیان به‌ر كه‌رتى بازرگانى عێراق ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، چونكه وه‌كو وتمان زۆربه‌ى پێویستییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه هاورده ده‌كات .
4- ته‌رازووى بازرگانى عێراق كورت ده‌هێنێت.
5- ته‌رازووى پێدان كورت ده‌هێنێت.
6- نرخى كه‌ل وپه‌ل له‌بازاڕه‌كانى عێراقدا به‌رزده‌بێته‌وه.
7- به‌هاى دراوى عێراقى داده‌به‌زێت.
8- ئاستى وه‌به‌رهێنان له عێراق داده‌به‌زێت.
هه‌روه‌ها وتیشى: ئه‌گه‌ر عێراق بڕیارى داخستنى سنوور بدات و گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كان راگرێت له‌به‌ر ئه‌م زیانانه‌ى سه‌ره‌وه ته‌نیا ده‌توانێت چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بێت كه به بڕواى من ناگاته مانگێك، چونكه له قه‌یراندایه و به‌رگه‌ى قه‌یرانى دیكه ناگرێت، ئه‌مه جگه له‌و فشاره‌ى كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌خرێته سه‌رى.
دكتۆر صه‌باح واى پێباشه له‌م حاله‌ته‌دا هەوڵ بدرێت دراوی کوردستان چاپ بکرێت و شوێنی دراوی عێراق بگرێتەوە بۆ ئه‌وه‌ى سیاسەتی نەختینەیی لەدەست خۆمان بێت.
ئارام كاكه‌خان .. Kurdistan TV
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.