محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌م رێز له رۆڵی ریاز له ناوچه‌كه ده‌گرێ و له پێناو ئاسایشی ناوچه‌كه‌شدا ئاماده‌ین كار له‌گه‌ڵ سعودیه بكه‌ین.
زه‌ریفی هه‌روه‌ها گوتی: خه‌ونی ئه‌وه‌مان نییه رۆڵی سعودیه له ناوچه‌كه كه‌م بكه‌ینه‌وه، چونكه پێمان وایه، سعودیه یاریزانێكی گرنگی ناوچه‌كه‌یه‌و ده‌بێ رێزی لێبگرین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئامۆژگاری ریازی كرد، كه ئه‌ویش ده‌ست له خه‌ونی دوور خستنه‌وه‌ی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵگرێ.
زه‌ریفی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: پێشبینی ده‌كه‌ین شانشینی عه‌ره‌بی سعودی دان به‌وه‌دا بنێ كه ئێمه‌ش یاریزانێكی گرنگین له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌رێمی كوردستان له 25 ئه‌یلول ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامی به‌راییشدا خه‌ڵكی كوردستان ، به رێژه‌ی 92.73% به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه. وڵاتانی ده‌وروبه‌یش له هه‌مبه‌ر بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان كه‌وتونه‌ته جموجۆڵ و ئۆقره‌یان نه‌ماوه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.