Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:25

سیاسه‌تمه‌دارێکی ئوردنی: فاتیحه‌ له‌سه‌ر یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق بخوێنن

ئه‌گه‌ر هه‌ژموونی ئێران له‌سه‌ر عێراق به‌رده‌وام بێ
کوردستان TV
100%

سیاسه‌تمه‌دارێكی ئوردنی،رایده‌گه‌ێنێ، دابه‌شبوونی عێراق بۆ سێ ده‌وڵه‌تی كوردستان، سوننه‌ و شیعه‌ پێشبینی كراوه‌.

ساڵح قه‌لاب، نووسه‌ر و وه‌زیری پێشووتری راگه‌یاندنی ئوردن بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت نووسیویه‌تی: دابه‌شبوونی عێراق بۆ سێ ده‌وڵه‌تی كوردستان، سوننه‌ و شیعه‌ پێشبینی كراوه‌، كه‌ ئه‌و پێشبینییه‌ پێش رووخاندنی رژێمی به‌عسی عێراق له‌ ئارادابووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌نووسێت:  گه‌لی كوردستان له‌ عێراق زوڵم و سته‌می زۆری بینیوه‌ و به‌هۆی بێ هیوابوونیان، رێگای سه‌ختی جیابوونه‌وه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌.

ده‌شڵێ: ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ ده‌ستێوه‌ردان و هه‌ژموونی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ عێراق دانه‌نرێت، عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانیش هاوشێوه‌ی گه‌لی كوردستان داوای سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق ده‌كه‌ن.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ ، ئه‌گه‌ر هه‌ژموونی ئێران له‌سه‌ر عێراق به‌رده‌وام بێ، ئه‌وا فاتیحه‌ له‌سه‌ر عێرق بخوێنن.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.