Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:22

وه‌زیرێکی ئیماراتی: دوای ریفراندۆم دانوستاندن باشترین چاره‌سه‌ره‌

ناوچه‌كه‌ رێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاقیكردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت، له‌ رۆژانی دوای ریفراندۆم دانوستاندن باشترین چاره‌سه‌ره‌.

ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر، رایگه‌یاندووه‌: جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ رۆژانی دوای ریفراندۆم، دانوستاندن باشترین چاره‌سه‌ره‌، بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق.

ئه‌و وه‌زیره‌ی ئیمارات ده‌شڵێ: ناوچه‌كه‌ رێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاقیكردووه‌ته‌وه‌وه‌ و به‌چه‌ندین شێوه‌ش باجی داوه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.