Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:36

رۆژی شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌غدا ده‌داته‌وه‌

لیژنه‌یه‌كی یاسایش پێكهێنراوه‌
کوردستان TV
100%

بریاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌و وه‌ڵامی هه‌ره‌شه‌كانی به‌غدا بداته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی  نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بریاردرا رۆژی شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌و وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا بداته‌وه‌.

دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌ رۆژی شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێ، لیژنه‌یه‌كی یاسایش پێكهێنراوه‌ بۆ ئاماده‌كردنی وه‌ڵامه‌كان به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق.

 

كوردستان تیڤی: رزگارتاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.