Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:38

کۆنگرەی گردبوونەوەی عەرەبی سوننە: هەموو سزایەک لە دژی کوردستان رەتدەکەینەوە

برایانی کوردمان لە مردنی دوولایەنە ڕزگاریان کردین
hawler
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ له‌ شاری هه‌ولێری، كۆنگره‌ هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق به‌رێوه‌ چوو و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگەیاند: پشتگیری ریفراندۆمی کوردستان دەکەین و هەموو سزایەک لە دژی کوردستان رەتدەکەینەوە.

له‌و كۆنگره‌كه‌دا كه‌ هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌ سوننه‌ مه‌زهه‌به‌كانی شه‌ش پارێزگای عێراق به‌ گشتی و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان به‌ تایبه‌تی به‌شداربوون و به‌یاننامه‌یه‌كاین بڵاوكرده‌وه‌ و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی نوێی كوردستان و ره‌وشی حوكمڕانی له‌عێراق خسته‌ڕوو و دژی ئه‌و بریارانه‌ وه‌ستانه‌وه‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ دژی كوردستان ده‌ركراون.

لەو کۆنگرەیەدا د. ناجح عەباس میزان، نوێنەری عەرەبە سوننەکانی عێراق ئەوەی ڕاگەیاند کە زۆربەی کێشەکانی عێراق لە ناوچەکانی سنووری عەرەبی سوننەدایە و جەختی لەوە کردەوە کە عەرەبە سوننەکان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە پشتیوانییان لێکراوە و گوتی: برایانی کوردمان لە مردنی دوولایەنە ڕزگاریان کردین، داعش دەیویست بمانکوژێ و لە بەغداش پێکهاتەی عەرەبی شیعە دەیانویست بمانکوژن.

ناجح میزان هێرشی كرده‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌ شیعه‌كانی به‌غدا و گوتی: ئێمه‌ وه‌ك سوننه‌ به‌ فیدراڵیش رازی نابین و جارێكی دیكه‌ ناتوانین وه‌ك جاران له‌گه‌ڵ به‌غدا بژین و به‌ كه‌متر له‌ كۆنفیدراڵی رازی نابین.

لە کۆتایی کۆنگرەکەدا ڕاگەیاندراوی کۆتایی خوێندرایەوە کە تێیدا پشتیوانیی خۆیان بۆ مافی چارەنووسی کوردستان دەربڕی و بە مافێکی سرووشتی و خواییان وەسف کرد.

هاوکات ئەوەیان ڕاگەیاند کە بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق لە دژی هەرێمی کوردستان نایاسایی و نائەخلاقییە و ئەوان وەکوو عەرەبە سوننییەکان پشتیوانی لە خواستی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی دەکەن.

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان / سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.