Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:47

نووسەرێکى تورک: ئەوەی عێراق پارچە ده‌کات بارزانی نییە بەڵکو مالیکییە

نووسەرێكى تورک: مالیکی پەیوەندی نێوان ھەولێرو بەغدای خراپ كرد
کوردستان TV
100%

ئاردان زەنتورک، نووسەری ناوداری تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/9/2017، لە رۆژنامەی"ستاری تورکیا"، لە وتارێکیدا نووسیویەتی: "ئەوەی وای کرد کە ریفراندۆم لە کوردستان بکرێت، نووری مالیکی و سیاسەتە ھەڵەکانی حکوومەتی عێراق بوو".

وتارەکەی ئەو نووسەرە تورکە، بەناوی (ئەوەی عێراقی پارچە کرد، بارزانی نییە، بەڵکو نووری مالیکییە)، تێدا باسی لەوە کردووە کە چۆن سیاسەتە خراپ و ھەڵەکانی مالیکی، وای کردووە کە کوردستان، بیر لە سەرەبەخۆیی بکاتەوە.

زەنتورک، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "نووری مالیکی، ئەو کاتەی سەرۆک وەزیران بوو لە ساڵی 2016 بۆ 2014، ویستی ھێرشی سەربازی بکاتە سەر کوردستان، ئارامی و پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدای بەرەو خراپی برد، جگە لەوەش وای کرد بێ متمانەیی لە نێوان دروست بێت و دژی عەرەبە سوننەکانیش چەندین بڕیاری دەرکرد، چەندین رێبەری سوننەی دەستگیر کرد".

ئەو نووسەری رۆژنامی ستاری تورکی، ئەوەش روون کردووەتەوە، لە ساڵی 2014 ئەو قەیرانانەی مالیکی دروستی کردبوون، گەیشتە لوتکە، بەتایبەتی بەرامبەر کوردەکان و سوننەکان، دواتر بە فشاری ئەمریکا وازی لە دەستەڵات ھێنا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.