Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 08:00

کۆمپانیایه‌کى فڕۆکه‌وانى جیهانى گه‌شته‌کانى بۆ کوردستان راناگرێت و گه‌شتى داهاتوویان رۆژى شه‌ممه‌یه

كۆمپانیاى لۆفتهانزاى ئه‌ڵمانى كه‌ باوه‌ڕپێكراوێكى فڕۆكه‌وانى جیهانییه‌
کوردستان TV
100%

كۆمپانیاى لۆفتهانزاى ئه‌ڵمانى كه‌ باوه‌ڕپێكراوێكى فڕۆكه‌وانى جیهانییه‌، گه‌شته‌كانى بۆ هه‌رێمى كوردستان و فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت، كۆمپانیاى لۆفتهانزا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌،"  ئاگادارى بڕیاره‌كانى به‌غداین سه‌باره‌ت به‌ راگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ڵام گه‌شته‌كانمان به‌رده‌وامه‌".

دواى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى په‌رله‌مانى عێراقى و دانى چه‌ند بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ راگرتنى گه‌شته‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ به‌شێك له‌ كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى گه‌شته‌كانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان رابگرن.

كۆمپانیاى لۆفتهانزا، پێشتریش گه‌شتى به‌رده‌وامى بۆ هه‌لێر هه‌بووه‌ و تاوه‌كو ئێستا گه‌شتى بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق نه‌كردووه‌، دواى بڕیاره‌كانى به‌غدا گه‌شته‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و راشیانگه‌یاندووه‌" رۆژى شه‌ممه‌ گه‌شتیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر هه‌یه‌"، سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كانى عێراقیش ئه‌و كۆمپانیایه‌ نوسیویه‌تى "گفتوگۆ  له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى ده‌كه‌ین ".

 

ئارام كاكه‌خان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.