له شارى سۆران مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتییەكانی موسڵمان و مەسیحی بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بڕیار و ڕێكارەكانی پەرلەمانی عێراق لەدژی هەرێمی كوردستان گردبوونەوەیەكی نارهزاییان ساز كرد.
لەم گردبوونەوەیهدا مامۆستایان داوایان لە وڵاتانی جیهان كرد كە رێز لە ئیرادەی بەرز و بەهێزی گەلی كوردستان بگرن، تا وەك گەلانی دونیا گەلی كوردستانیش ببێتە خاوەن دەوڵەتى خۆى.
ههروهها داواشیان لە پارت و لایەنە سیاسییەكانی ههرێمى كوردستان كرد ، كه لەچوارچێوەێكی نیشتمانیدا له ئاستی هەستیاریی قۆناغەكەدا بن، بۆ ئەوەی هەموومان بەیەكەوە و یەکڕێز هەنگاو بۆ چەسپاندنی بنەما گرنگەكانی كۆماری كوردستان هەڵبگرین.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.