بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/9/2017 ڤلادمیر پۆتینى سەرۆکی رووسیا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە تورکیا‌و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
به‌پێى سه‌رچاوه هه‌والییه‌كانى رووس و تورك، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك، رێككه‌وتنى مووشەکی ئێس 400 و شه‌رى ئیدلیبى سووریا‌و پرسى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
له‌م باره‌وه رۆژنامەی (مۆسکوڤ سکای کۆمسۆمۆلەیت)ـی رووسی، بڵاوی کردووەتەوە: ئەگەر رووسیا دژی ریفراندۆمى سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان بوەستێتەوە، ئه‌وا شتێکی زۆر سەیر ده‌كات، چونكه سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان سوودی بۆ رووسیا دەبێت.
باسی لەوەیش کردوە کە ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان بە ھیچ شێوەیەک ناوچەکە بەرەو شەڕێکی قورس نابات و نابێتە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، ھەروەھا تورکیایش ناتوانێت سزای ئابووریان بەسەردا بسەپێنێت، چونکە تورکیا خۆى زه‌ره‌ر ده‌كات و ئێستاش ئەو ئامادەییەی تێدا نییە.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.