به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ى له رووداو بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمپانیاى گازپڕۆم له هه‌وڵدایه بۆ وه‌رگرتنى 10 بلۆكى نه‌وتى له هه‌رێمى كوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له گفتوگۆ كردندایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم.
كۆمپانیای گاز پرۆم نەوتی رووسی رایگەیاندووه : "لە كارەكانیان لەبواری گاز و نەوتی هەرێمی كوردستان زۆر گەشبینین به داهاتوو، لە گەرمیان لەسەر كارەكەیان بەردەوامن و لەوێ نزیكەی 8 ملیۆن تۆن نەوتی یەدەگیان دۆزیوەتەوە و لە كاری خۆیان بەردەوامن، هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه، بیری یەكەمیان تەواو كردووە و دەستیان بە لێدانی بیری دووەم كردووە."
گازپرۆم وتووسیه‌تى: " لە سەرگەڵو،7 هەزار و 631 بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا بەرهەم بهێنین، لە ساڵی داهاتووشدا ئاستی دەرهێنانی نەوت لە سەرگەلو بۆ 13 هەزار و 455 بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز دەكەینەوە."
هه‌روه‌ها كۆمپانیاى میدڵ سته‌یت كه بەشێكە لە كۆمپانیای گازپرۆم، سه‌رۆكى ئه‌و كۆمپانیایه سێرگی پترۆف ، توویه‌تى "ئامادەین دەست بەگەڕان لە پرۆژەی نوێی نەوتی دا بكەین، ئێستا خودی كۆمپانیای گازپرۆم نەفت، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر 10 بلۆكی نوێی نەوتی لە گفتۆگۆدان."
پترۆف وتووشیه‌تى:"ئێستا وازمان لە كاركردن لە بلۆكی نەوتی هەڵەبجە هێناوە، ئەویش بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر لە مینی چێنراو لە ناوچەكەدا."
سه‌رچاوه : رووداو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.